کوردی | العربية | English
پۆلێن
نه‌خشه‌سازى

سيسته‌مى زانيارى جوگرافى( GIS ) سيسته‌مێكى زانستى و سه‌رده‌ميانه‌يه‌ و پاڵپشتى گشت به‌شه‌ ئامارييه‌كان‌ له‌ ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم ده‌كات بۆ ده‌رخستنى نيشانده‌ره‌ گرنگه‌كان به‌شێوه‌ى نه‌خشه  كه‌ له‌  ئه‌نجامى پڕۆژه‌ ئامارييه‌كان به‌ده‌ست ده‌كه‌ون.  به‌شى زانيارى جوگرافى, سنوره‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌پێى پارێزگا و قه‌زا و ناحيه‌  و گونده‌كان به‌شێوه‌ى شێيپ فايل(  shape file ) ئاماده‌ ده‌كات‌ و بۆ هه‌ر گۆڕانكارييه‌ك له‌م سنورانه‌ پشت ده‌به‌ستێت به‌ بڕياره‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان له‌كاتى هێنانه‌كايه‌ى هه‌ر پارێزگا و قه‌زا و ناحيه‌يه‌كى نوێ .

 ‌ به‌شى زانيارى جوگرافى له‌ده‌سته‌ى ئامار سه‌رچاوه‌ى فه‌رميىه‌ بۆ دروستكردنى  نه‌خشه‌ى سنوره‌كانى هه‌رێم, نه‌خشه‌ى ئيدارى هه‌رێمى كوردستان (پارێزگاكان, قه‌زا, ناحيه‌ و گوند) , نه‌خشه‌ى ڕووبار و به‌نداوه‌كان , نه‌خشه‌ى به‌رزى و نزمى هه‌ريمى كوردستان و سنورى ئيداره‌ سه‌ربه‌خۆكان  به‌ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى دام و ده‌زگا حكومى و ڕێكخراوه‌كان.