له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له مه‌به‌ستى ئه‌م پڕۆژه‌يه كرا كه بريتييه له درووست كردنى هاوسهنگييهكى زانستى له نێوان بازاڕى كار و پێداويستييه‌كانى له رووى پيشه‌ييه‌وه و خوێندنى ته‌كنيكى و پيشه‌يى له وه‌زاره‌ته‌كانى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا. ئه‌م رووپێوه به‌شێكه له‌و به‌رنامه و پلانه‌ى كه وه‌زاره‌تى پلاندانان ئاماده‌ى كردووه وه‌ك نه‌خشه رێگاى چاكسازيى ئابوورى كه له مانگى ئايارى رابردوودا راگه‌يه‌ندرا و بڕيارى جێبه‌جێ كردنى درا. ئه‌نجامه‌كانى ئه‌م رووپێوه ده‌توانێت هه‌ماهه‌نگى و هاوسه‌نگى له نێوان بازاڕى كار و پێداويستييه‌كانى له‌گه‌ڵ خوێندنى پيشه‌يى و ته‌كنيكى له هه‌رێمى كوردستان درووست بكات و رێگه له گله‌يى ئه‌و كه‌سانه بگرێت كه به هۆى ده‌ست نه‌كه‌وتنى كارى شياو و گونجاو له‌گه‌ڵ خويندنهكهيانهوه بێكار ماونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌و كارانه‌ش كه تهكنيكين و پێويستيان به پسپۆڕى و كارامه‌يى و پيشه‌يى بوون هه‌يه به‌ره‌و پێش ده‌بات و وا ده‌كات ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌و بوارانه‌دا كار ده‌كه‌ن زانياريى پێويستى زانستى و ئهكاديميان هه‌بێت له كاره‌كه‌ى خۆيان‌دا.
دواتر پرسيارنامهى رووپێوهكه بۆ ئاماده‌بووان خرايه روو و شێواز و چۆنيه‌تى به‌ئه‌نجام گه‌ياندنى ئه‌م جۆره رووپێوانه و ئه‌نجام و سوودهكانيان له لايه‌ن ئاماده بووانه‌وه گفتوگۆيان له‌سه‌ر كرا‌و و بڕيار درا ده‌ست به ئاماده‌كارييه‌كان بكرێت بۆ جێبه‌جێ كردنى ئه‌م رووپێوه و ليژنه‌كانى پێويست و ستافى كارى مه‌يدانى و گشت پێداويستييه‌كانى تر ئاماده بكرێن.