ڕێكخراوى نێوده‌وڵه‌تيى كار (ILO) له ڕۆژانى 12-16/3/2023 بۆ ماوه‌ى 4 ڕۆژ خوڵێكى ئاشناكردن و ڕاهێنان سه‌باره‌ت به شيكردنه‌وه‌ى ئهكتواريال (Actuarial Analysis) بۆ چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵايه‌تيى فيدراڵ، له هه‌ولێر كرده‌وه. ئه‌م بابه‌ته بۆ يه‌كه‌مجاره له هه‌رێمى كوردستان له لايه‌ن ڕێكخراوى نێوبراوه‌وه ده‌ورووژێنرێت و كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت. خوڵه‌كه له‌لايه‌ن دوو ڕاهێنه‌رى ڕێكخراوه‌كه، چارلز كرێڤير (Charles Crevier) و ئه‌مجه‌د ڕابى (Amjad Rabi)، كه پسپۆڕيى تايبه‌تيان له‌م بواره‌دا هه‌يه، به‌ڕێوه بردرا. مه‌به‌ستى سه‌ره‌كيى خوڵه‌كه ئاشناكردنى بابه‌تى ئهكتواريال و پێويستيى هه‌بوونى و ئه‌و قازانجانهى كه بۆ حكومه‌ت و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان ده‌بێت.
ئه‌م شيكردنهوهيه به درووستكردنى مۆدێلێكى ئاماريى تايبه‌ت، كه له‌لايه‌ن ڕێكخراوى نێوده‌وڵه‌تيى كار داهێنراوه، به‌رچاوڕوونى ده‌داته لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى په‌يوه‌ست به بابه‌تى خانه‌نشينى و دابينكردنى مووچه‌كانيان و درووستكردنى هاوسه‌نگى له نێوان هێزى كار و ئه‌و كه‌سانه‌ى مووچه‌ى خانه‌نشينى وه‌رده‌گرن. هه‌روه‌ها بهرهنجامهكانى نه‌بوونى هاوسهنگييهكه له ساڵانى داهاتوو ده‌خاته به‌رچاو. پێشبينييه‌كانى ئه‌م مۆدێله بۆ ماوه‌ى 100 ساڵى داهاتوو ده‌بێت، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێويسته هه‌ر 3 بۆ 5 ساڵ جارێك و به تازه‌كردنه‌وه‌ى نيشاندهرهكان، مۆدێلهكهش تازه‌بكرێته‌وه و به وردى چاودێريى گۆڕانكارييه‌كان بكرێت.
له‌م خوڵهدا چه‌ند ته‌وه‌رى بنچينه‌يى سه‌باره‌ت به‌م شيكردنهوهيه بۆ به‌شداربوان خرانه ڕوو كه گرينگترينيان بريتى بوون له: به‌ڕێوه‌بردنى پڕۆژه‌كه، چوارچێوه‌ى نيشتيمانى، مووچه‌ى خانه‌نشينى، و نيشاندهرهكانى ئهكتواريال. هه‌ر يه‌ك له‌م ته‌وه‌رانه چه‌ندين بابه‌تى جياواز و پهيوهنديداريان له‌خۆ گرتبوو، بۆ نموونه: خه‌مڵاندنى ئهكتواريال و ڕێبازه‌كان، كۆكردنه‌وه‌ى داتا و گريمانه‌كان، پێشبينيى ديموگرافى، هێزى كار، كاردارى و ئابوورى؛ پێشبينييه‌كانى دانيشتوانى بيمهكراو، پێشبينييه‌كانى خانهنشينكراوهكان، پێشبينييه‌كانى هاتووچۆى نه‌ختينه، نيشاندهرهكانى ئهكتواريال و به‌رده‌وامبوونى دارايى، چاكسازييه‌كانى خانه‌نشينى و ستراتيجهكانى پاره‌داركردن. به‌شێكى ئه‌م ڕاهێنانه ته‌رخان كرا بوو بۆ به‌كردارى ناساندنى مۆدێلى ڕێكخراوى نێوده‌وڵه‌تيى كار و شێوازى به‌كارهێنان و سوودلێوهرگرتنى.