بەمەبەستی پێشکەشکردنی پلانی کاری دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان بۆ پڕۆژەکانی ساڵی 2023 و گفتۆگۆکردن لەسەر ئەم پرۆژانە، لە ڕۆژانی 30/11/2022- 1/12/2022له پارێزگاى سلێمانى ووركشۆپێك ڕێكخرا.
بە ئامادەبونی سەرۆکی دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان وبەشداری بەرێوەبەرانی ئاماری پارێزگاکان وئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێمی کوردستان وبەرێوەبەرانی بەشە تەکنیکیەکان لە دەستەی ئامار، پلانی کار و پڕوژە ئاماریەکان بۆ سالی ٢٠٢٣ پێشکەش کران بە مەبەستی تاووتێکردنی برگەکانی پلانەکە وپەسەند کردنیان. لهم كۆبوونهوه, گفتگویەکی تێر وتەسەل کرا لە سەر یەک بە یەکەی پرۆژەکان وبەشداربووان تێبینی وبۆچونیان خستە روو لەسەر چۆنیەتی جێبەجێ کردنی ئەو پرۆژانە بۆ پێشخستنی سێکتەری ئامار لە ھەرێمی کوردستان وجەخت کرا لەسەر ھەماھەنگی زیاتر نێوان وەزارەتە پەیوەندارەکان ورێکخراوە نێودەولەتیەکان کە پەیوەستن بە کارە ئاماریەکان لە گەل دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. پرۆژەکانی دەستەی ئامار کە پێشنیار کراون بۆ سالی ٢٠٢٣ بە شێوەیەک دابەشکراون کە زیاترین نیشاندەری ئاماری هەمەجۆر بەدەست بهێنرێن تاکو سوودیان هەبێ بۆ دارێژەرانی پلان وسیاسەتەکانی وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان وهەروەها، رەنگدانەوەی واقعی ئیستای کوردستان بخاتە ڕوو لە گشت بوارەكانى ژیان.
پلانەکە سێکتەرەکانی ئابووری، کۆمەلایەتی، تەندروستی، پەروەردەیی، بازرگانی، گواستنەوە وگەیاندن، بیناسازی، وەبەرهێنان, پیشەسازی, دانیشتووان و هێزى كار لهخۆ دهگرێتهوه.
لەم وۆرکشۆپە, ههروهها باس لە پەیوەندیەکانی دەستەی ئامار کرا لەگەل دەزگای ناوەندی ئاماری عیراق وپەنجە خرایە سەر خالە لاوازەکان وبەهێزەکانی ئەم پەیوەندییە وچونیەتی ڕێکخستنەوەیان بۆ بەرژەوەندی پلانی دەستەی ئاماری هەرێم.
لە سالانی دوای ٢٠١٤, بههۆى دروست بوونی قهيرانی دارایی پاش ڕاگرتنی بودجەی هەرێم لە لایەن حکومەتی فیدرالەوە و شەری سەپێندراوی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش و دواتر بلاوبونەوەی پەتای کۆرۆنا کە بوونە هۆی ڕێگری بەرامبەر حکومەتی هەرێم بۆ دابین کردنی بودجەی سالانەی دەستەی ئامار وبەشێکی زۆری وەزارەتەکان, دەستەی ئامار پشتی بە پالپشتی دارایی رێکخراوە نێودەولەتیەکان بهست بۆ جێبەجێ کردنی پرۆژە ئاماریەکان. بەلام لەم دواییە، رێکخراوە نێودەولەتیەکان بریاریان دا کە تەرخانکراوه داراییەکان لە لایەن وولاتانی کۆمەک بەخش ئاراستەی پرۆژەکانی پەرەپێدان بکەن لە جیاتی پرۆژەکانی فریاگوزاری وهەروەها زۆربەی وولاتانی کۆمەک بەخش باری دارایی هەرێمی کوردستان دەبەستن بە عیراق ، بۆیە بە پێویست زانرا کە دەستەی ئامار هەول بدات پلانی سالانەی بگونجێنێ لەگەل بارودۆخی تازەی ئیستا وپلانێکی ئاماری نوێ بخاتە بەردەستی وەزارەتی پلاندانان بە مەبەستی پەسەندکردنی وجێگیرکردنی لە بودجە تاکو حکومەتی هەرێمی کوردستان ببێتە خاوەنی داتا ونیشاندەری نوێ وبەرچاورونیەکی باش ئەخاتە بەردەم تەواوی وەزارەتەکان وکۆمەلگای نێودەولەتی بۆ پلانی خۆیان وجێبەجێ کردنیان لە چوارجێوەی هێلە گشتیەکانی کابینەی نۆیەم.