به‌شى ئاماره‌كانى بازرگانى

شه‌يما محمد شاكر احمد

دەستەی ئاماری هەرێم /به‌شى ئاماره‌كانى بازرگانى بە هاوکاری دەستەی گشتی گەشت و گوزار بەپێی پلانی ساڵانە کار دەکات بۆ ئه نجامدانى روپێو ‌تايبه ت به يه‌كه‌گه‌شتيارييه‌كان به مه به ستى کۆکردنەوەی داتای وورد لەسەر یەکەگەشتیارییەکان لە هەرێم بۆ ئاگاداربوون لە بارودۆخی شوێنە گەشتیارییەکان و ژمارەی گشتی گەشتیارانی ناوەخۆ و بیانی و دەرەوەی هەرێم بەپێی شەوانی مانەوەیان. داهاتی دەستکەوتوو لە کەرتی گەشتیاری رۆڵێکی بەرچاوی هەیە لە بەرزکرنەوەی کۆی بەرهەمی هەرێمی ناوخۆیی. و ده رهێنانى راپۆرت ونيشانده‌ره‌ سه‌ره‌كيه‌كان له سه ر ئاستى  هه‌رێمى كوردستان و پارێزگاكان.

هه روه‌ ها ئه نجامدانى روپێوه كانى  جۆراوجوركه په يوه‌ ندى هه يه‌ به چالاكيه كانى بازرگانى وه‌ كو(چيشخانه كان -زيره‌ نگه‌ر -ئالوگۆرى دراو  ....هێتر).

 كۆكردنه‌وه‌ى داتا له‌سه‌ر كۆمپانياكانى بيانى و هاوبه‌ش له ساڵى2015 تا كو ئيستاكه به‌ پێى پارێزگاكان له ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان وه‌ رمانگرت .

كۆكردنه‌وه‌ى داتاى هاوورده‌و هه‌نارده‌ له‌رێگه‌ى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پيشه‌سازى و به ريه‌ به رايه تى گشتى كومركه كانى هه رێم له ساڵى2016تاكو ئيستا به رده وامين.

هه ر وه‌ ها له ده‌سته‌ى گشتى گه‌شت و گوزار ئاماره‌ كانى (داتاى )گه‌شتيارانى هاتوون بۆ‌هه‌رێمى كوردستان به‌ پێى پارێزگاكان له ساڵى2007تاكو ئيستاوه‌ رده گيرى.


به‌شى ئاماره‌كانى كشتوكاڵ و ژينگه‌

دلاوه‌ر جليل احمد

به‌شه‌ لاوه‌كيه‌كانى به‌ش:

  • به‌روبوومه‌ كاتيه‌كان
  • سامانى ئاژه‌ڵ
  • سه‌رچاوه‌كانى ئاو
  • به‌روبوومه‌ به‌رده‌وامه‌كان
  • پاشماوه‌كان
  • خزمه‌ت گوزارى ئاو و ئاوه‌رۆكان
  • كه‌ش و هه‌وا
  • هيتر

 

كورته‌ باسێك له‌ سه‌ر به‌ش:

كشتوكاڵ له‌ هه‌موو جيهاندا وه‌كووسه‌رچاوه‌يه‌كى گرينگى دابين كردنى ئاسايشى خۆراك وبه‌ بنچينه‌ى دانانى ئابووريه‌كى به‌هێز سه‌ير ده‌كرێت، وهۆكاره‌ سه‌ره‌كيه‌كانى ئه‌م كه‌رته‌ وه‌كوو ئاو وهه‌وا و خاك بۆ به‌رده‌وام بوون وپێشكه‌وتنى پێويستى به‌ ژينگه‌يه‌كى ته‌ندروست هه‌يه‌، و له‌ هه‌رێمى كوردستان سوپاس بۆ خواى گه‌روه‌ سروشت و ژينگه‌يه‌كى  له‌بار و گونجاو هه‌يه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌ شێوه‌يه‌كى زانستى گه‌شه‌ به‌ كه‌رتى كشتوكاڵ بدرێت.

و‌ له‌ ژێر رۆشنايى ئه‌م پێداويسته‌ ده‌بێت ژماره‌  و داتا و ئامارى وورد له‌ ته‌واوى هۆكاره‌كانى كشتوكاڵى(مرۆيى، سروشتى) به‌رده‌ست بێت وله‌ رێگاى ديارى كردنى نيشانده‌ره‌ سه‌ره‌كيه‌كان، بارودۆخى راسته‌قينه له‌ كێلگه‌كان بگوازرێته‌وه‌‌ بۆ ژماره‌ و داتا.

لێره‌دا به‌شى ئامارى كشتوكاڵ و ژينگه‌ له‌ ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم، به‌رپرسه‌ ‌له‌ ته‌واوى كاره‌ ئاماريه‌كانى تايبه‌ت به‌ كه‌رته‌كانى كشتوكاڵ و ژينگه و به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌ گه‌ڵ لايه‌نى په‌يوه‌نديدارهه‌ڵده‌ستێت به‌ ئه‌نجامدانى رووپێوه‌كانى وه‌زرى و ساڵانه‌ له‌ سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان، و كۆكردنه‌وه‌ى داتاكان له‌ دامه‌زراوه‌كانى حكومى  و رێكخستنيان و خستنه‌رووى ژماره‌ و نيشانده‌ره‌كان.

ئامانجى سه‌ركيمان له‌م به‌شه‌ ئاماريه‌دا به‌رجه‌سته‌ كردنى بارودۆخى راسته‌قينه‌ى ئه‌م كه‌رته‌يه‌ له‌ ژێر رۆشنايى داتايه‌كى وورد و باوه‌رپێكراو كه‌ ببێته‌ بناغه‌يه‌كى به‌هێز بۆ پلانێكى گونجاو.


به‌شى ژماره‌يى پێوانييه‌كان و ژماره‌ى نه‌ته‌وه‌يى

شهله‌ هانى على

به‌شه‌ لاوه‌كيه‌كانى بەش :

  • نرخ و ژماره‌ى پێوانه‌يى نه‌رخى به‌كاربه‌ر.
  • ژماره‌ى پێوانه‌يى كه‌رته‌كه‌كان.
  • ژماره‌ى پێوانه‌يى ده‌رچووه‌كان.
  • ژماره‌ى پێوانه‌يى پيشه‌سازييه‌كان.

 

ژماره‌ى پێوانه‌يى نرخى به‌كاربه ر  :

نيشانده‌رى بڵاوكراوه‌ى ژماره‌ى پێوانه‌يى بۆ هه‌ندێك له‌ سه‌به‌ته‌ خۆراكيه‌ سه‌ره‌كييه‌كان.

 

ڕووپێوى ئامارييه‌كانى ژماره‌ى پێوانه‌يى :

به‌شى ژماره‌ى پێوانه‌يى نرخ ڕاپۆرتى مانگانه‌ و ساڵانه‌ ده‌رده‌كات بۆ ژماره‌ى پێوانه‌يى نرخى به‌كاربه‌ر بۆ ديارى كردنى پێوانه‌يى هه‌لاوسانى كه‌ل و په‌ل.هه‌روه‌ها گرينگى دان به‌ نوێ كردنه‌وه‌ى ژماره‌ى پێوانه‌ييه‌ بنه‌ڕه‌ته‌ هه‌ژماركراوه‌كان و ڕێكخستنه‌وه‌ى ژماره‌ى پێوانه‌ييه‌ نوێيه‌كان به‌ گێره‌ى نيشانه‌كانى ژمێريارى نه‌ته‌وه‌يى .له‌گه‌ڵ ئيش و كارى ڕۆژانه‌ى به‌ش ، جێبه‌جێ كردنى ئه‌و ڕووپێويانه‌ى په‌يوه‌ست به‌ به‌رنامه‌ى نيشانده‌رى به‌راوردى نێوده‌وڵه‌تى ژماره‌ى پێوانه‌ى نرخ ، ئامانجى به‌رنامه‌ى به‌راوردى نێوده‌وڵه‌تى بۆ هه‌ژماركردنى ده‌ستكه‌وتى هێزى كڕين و به‌هاى ڕاسته‌قينه‌ى ئابوورى نێوده‌وڵه‌تى.

 

ژمێريارى نه‌ته‌وه‌يى :

  1. به‌شى ژمێريارى نه‌ته‌وه‌يى هه‌ڵده‌ستێ به‌ هه‌ژماركردن و پێشكه‌ش كردنى گرينگترين نيشانده‌رى ئابوورييه‌كان له‌سه‌ر ئاستى نه‌ته‌وه‌يى به‌م شێوه‌ى خواره‌وه‌ :
    1.  پێشنيارييه‌كانى ساڵانه‌ى سه‌ره‌تاو كۆتايى بۆ به‌رهه‌مه‌كانى خۆماڵى و داهاتى نه‌توه‌يى.
    2. پێشنياره‌ سه‌ره‌تاييه‌ وه‌رزييه‌كان بۆ به‌رهه‌مى خۆماڵى و كۆكردنه‌وه‌يان.
  2. ڕووپێوى نيشانده‌رى ئابوورى ساڵانه‌ و وه‌رزى بۆ هه‌ندێ كه‌رتى ئابوورى سه‌ره‌كى له‌گه‌ل ژمێريارى نه‌ته‌وه‌يى.

به‌شى ئامارى بيناسازى
Placeholder140x140

مراد زينل احمد

به‌شى ئاماري بيناسازى به‌شه‌كى سه‌ره‌كييه‌ له‌ ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم هه‌ڵده‌ستى به‌ كو كردنه‌وه‌ى داتاكانى جوراوجۆر له‌ زۆربه‌ى بواره‌كانى بيناسازى و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى بۆ ئه‌وه‌ى به‌كار به‌ر به‌ چاوروونى هنگاو بنێ به‌ مه‌به‌ستى به‌ديهێنانى خواسته‌كانيان له‌  هه‌رێمى كوردستان دا .

  • داتاكانى مۆله‌تى بيناسازى له‌ سه‌ر  ئاستى هه‌رێم به‌ هماهه‌نگى له‌ گه‌ڵ به‌شى ئامارى بيناسازى پارێزگاكان ، كارى كو كردنه‌و تۆمار كردن  ئه‌نجام ده‌درێت  ، پاشان له‌ ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم كارى رێكخستن و ووربينى وشيكردنه‌وى داتاكان ده‌كري بۆ ڕاپۆرتى كوتايى .
  • داتايى پرۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان  به‌ هاوكارى و هماهه‌نگى ده‌ستى وه‌به‌ر هێنان  كۆ ده‌كرينه‌وه‌ .
  • داتايى كومپانياكان بيناسازى  له‌ وه‌زارتى پلان دانان وبازرگانى  لايه‌نى پێوه‌ندى دار كۆ ده‌كرينه‌وه‌
  • داتاكانى پرۆژكانى ميرى به‌ هاوكارى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌ پێوه‌نداره‌كان كارى كۆ كردنوه‌ ئه‌نجام ده‌ري
  • نرخى كه‌ره‌سته‌كانى بيناسازى  له‌ روپيوه‌كان به‌دست دێد . به‌لام به‌ داخه‌وه‌ له‌ به‌ر هۆكارى قه‌ێرانى داراي تا ئيستا نه‌مان توانى ئه‌و ئه‌ركه‌ جێ به‌ جێ بكه‌ين .

 

به‌شه‌ لاوه‌كيه‌كانى به‌شى بيناشازى  :

  1. ئه‌نجامدانى رووپێوى مۆله‌تى بينا له‌ سه‌ر ئاستى  هه‌رێم .  به‌لام ئيستا له‌ به‌ قه‌يرانى دارايى ئه‌وانه‌ى خواره‌وه‌ راگيراوه‌.
  2. ئه‌نجامدانى رووپێو پرۆژه‌كانى ميرى.
  3. ئه‌نجامدانى رووپێوى نرخى كه‌ره‌سته‌ كانى بيناسازى.
  4.  ئه‌نجامدانى رووپێوى كومپانياكانى  بوارى بيناسازى.